سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی تورکیا: هیچ کارنامەیەکی ئەمریکی نیە بۆ کشانەوە لە سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی تورکیا ئاشکرایان کرد کە ئەمریکا هیچ کارنامەیەکی نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا.
ئەو سەرچاوانە بە ماڵپەڕی “BBC TUTKCE”یان ڕاگەیاندووە، ئەنقەرە پەیامێکی لە واشنتۆنەوە پێگەیشتووە سەبارەت بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەی کشانەوە لە سوریا لەسەر بنەمای هاوکاری.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە سوریا لە واشنتۆن تاوتوێ کراوە و ڕەنگە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٢٦ پرۆسەی کشانەوەی دەستپێبكات.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمریکا “ناتوانێت بە تەواوەتی بكشێتەوە مەگەر لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە لەگەڵ تورکیا نەبێت”.