حەسەكە.. لە تەقینەوەیەكدا سێ شەڕڤانی “هەسەدە” شەهیدبوون
حەسەكە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێك کە لەناو ئۆتۆمبێلێکدا چێنرابوو، سێ چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان گیانیان لەدەستدا.
ئاسایش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لایەنێكی سەر بە دوژمنەكان، بۆمبێكیان لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای، سەر بە ماڵی بریندارانی جەنگ چاندبوو، و لە گەڕەکی ساڵحیە نزیک بەشی ئاوی شاری حەسەکە، تەقاندیانەوە”
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە، بەوە كراوە كە ئەو تەقینەوەیەی هاوكاتە لەگەل ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی، كە هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و “هەسەدە” و یەكینەكانی پاراستنی ژنان، بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە کەمپی هۆل ئەنجام دەدرێت، بۆ گەڕان بەدوای شانەكانی داعش.
ئاسایش رایگەیاندووە کە “بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە تا تاوانباران دەدرێنە دادگا.”