سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له كونسوڵى گشتيى ئێران كرد

هەولێر – نۆرس پرێس

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانی له‌ هه‌ولێر كرد.

ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ديدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌يه‌وه‌، ستايشى ڕۆڵى نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى، كونسوڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانی له‌ هه‌ولێر كرد له‌ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، هه‌روه‌ها هیوای خواست له‌ ئه‌ركى داهاتوويدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

لاى خۆيه‌وه‌ ڕه‌شنوودى، سوپاس و پێزانينى پێشكه‌ش به‌ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پشتگيرى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێراندا له‌ هه‌ولێر كرد بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌.