بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک.. “داعش” بارهەڵگری نەوت لە دێرەزوور دەکاتە ئامانج

دێرەزوور- نۆرس پرێس

داعش بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک، هێرش دەكاتە سەر بارهەڵگرەكانی نەوت لەسەر رێگای نێوان شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان و شاری دێرەزوور.

سەرچاوەیك لە ناوچەكە ئاشکرای کرد، چەکدارانی داعش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دوو بارهەڵگری نەوتیان لە نزیک ڕێگای سەرەکیی شارۆچکەی ئەبو خەشابی باکووری دێرەزوور کردە ئامانج، و لە ئەنجامدا زیان بە یەکێک لە بارهەڵگرەكان كەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارەکان دروشمی داعشیان دەوتەوە و هەڕەشەی بەئامانجگرتنی خاوەن بارهەڵگرەكانیان دەكرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمان شارۆچکە، دوێنێ شەممە، چەکدارانی ڕێکخراوەکە کاروانێکی نەوتهەڵگریان کردە ئامانج لەسەر ڕێگەی سەرەکی شارۆچکەکە، كە بووە هۆی برینداربوونی یەکێک لە شۆفێرەکان و زیان بە بەشێك لە بەرهەڵگرەكان.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەندامانی ڕێکخراوەکە هەڕەشەیان لە شۆفێرانی بارهەڵگرەكان كرد، کە كاری گواستنەوەی نەوت ڕابگرن، ئەوەش دوای ئەوەی كە تەقەیان لە بارهەڵگرەكان كرد لە گوندەواری باكووری دێرەزوور.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان