جێفری هۆشداری دەدات لە کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا.. کێ سوودمەندە؟

قامشلۆ – نۆرس پرێس

جەیمس جێفری، نێردەی پێشووی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە سوریا، هۆشداریی دا لە هەر جۆرە کشانەوەیەكی ئەمریکا لە سوریا و ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووبدات، ئەوە سوودی بۆ نەیارانی ئەمریکا دەبێت و زیان بە هاوپەیمانەکانی دەگەیەنێت.

میدیاکانی ڕۆژئاوا و عەرەبی باسیان کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا دەكرد دوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، هەروەها ناوبراو لە چەندین بۆنەی پێشوودا باسی گەڕانەوەی سەربازانی ئەمریکای بۆ وڵات دەكرد.

جێفری لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی ” میدڵ ئێس ئای” ڕایگەیاند، “هەنگاوێکی لەو شێوەیە لێکەوتەی خراپی دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە “هەڵەیەکی گەورە دەبێت، چونکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئێران و ئەسەد، و بۆشایییەک دروستدەکات کە زیان بە هاوبەشەكانمان دەگەینت، لەنێویاندا تورکیەش”.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد