نێچيرڤان بارزانى پێشوازیى له باڵيۆزى به‌ريتانيا ده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق كرد و تاوتوێی دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان كرد.
به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.
باڵيۆزى به‌ريتانيا پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ستايشى به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى كرد. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى لايه‌نه سياسييه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى داهاتووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكردنى ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێويستيى به‌دوورگرتنى عێراق له كێشه و ناكۆكييهكان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.