بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆلێرا.. لە گوندەواری حەڵەب 165 دۆنم زەوی چێنراو لەناودەبرێت

حەڵەب – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشه‌ممه،‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ له‌ شاری حه‌ڵه‌ب نزیكه‌ی 165 دۆنم به‌رهه‌می گه‌ڵاداری له‌ناوبرد، كه‌ بە‌ ئاوی ئاوه‌ڕۆ ئاودێری ده‌كرا، كه‌وا له‌ روباری قویق ده‌ڕوات، له‌ باشوور و رۆژهه‌ڵاتی گوندەواری شاری حه‌ڵه‌ب له‌ باكووری سووریا.

سەرچاوەیەکی تایبەت، لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ لە حەڵەب، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستی کردووە بە لەناوبردنی بەرووبووم لە ناوچەکانی نیرب، شێخ سەعید، خان ​​تۆمان؛ دوای وەرگرتنی زانیاری دەربارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا بەهۆی ئاودان بە ئاوی ئەو رووبارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناوبردنی ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانە بە کێڵانی زەوییەکان و رێگریکردن لە جووتیاران کە دواتر سوودیان لێ وەربگرن و دووبارە بەکارهێنانەوەی ئەم زەوییە “قەدەغەکراوانە” بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی کۆلێرایە.

بەرهەمە گەڵادارەکان پێکدێن لە جەرجیر و ترێ و نەعنا و کەرەوز و کاهوو؛ کە بە کاڵی دەخورێن، جگە لە ناوچەکانی دیکە، بە گەڵای مالۆ دەچێنرێت و لەو ڕووبارە ئاوی پێدەدرێت کە ئاوەڕۆی تێ دەڕژێت، دوای وشکبوونی لە ساڵانی قەیراندا، بەپێی سەرچاوەکە.

یەکشەممەی ڕابردوو، سەرچاوەیەک لە دامەزراوەی ئاوی حەڵەبەوە تایبەت بۆ نۆرس پرێس، ئاشکرای کرد؛  ئەنجامی ئەرێنی لە نمونەکانی ئاوی ئاوەڕۆی گوندەواری باشووری رۆژهەڵاتی شارەکە وەرگیراون، کە جووتیاران ئاوی بەرهەمە گەڵاداریان لێدەدات.

رۆژی دووشەممە، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی لە حکومەتی سوریا رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی کۆلێرا زیادی کردووە؛ بۆ 26 تووشبووی پشتڕاستکراوە، کە 20 تووشبوویان لە حەڵەب و 4 لە لاتزقیە و 2 تووشبوو لە دیمەشقن، کە لە حەلەبەوە رۆشتوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە؛ دوو کەسن لە حەلەب، بەهۆی دواکەوتنی وەرگرتنی راوێژکاری پزیشکی و بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەوە.”

سەرچاوەیەکی پزیشکی فەرمی لە نەخۆشخانەی حکومی ئەلرازی، لە حەڵەبەوە، بۆ نۆرس پرێسی ئاشکرا کرد، سەرلەبەیانی دوێنێ، حاڵەتێکی نوێی گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ تۆمارکراوە، رۆژێک دوای ئەوەی دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانی نەخۆشانی کۆلێرا تۆمارکرا، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان لە حەڵەب گەیشتە سێ کەس و دەیان کەسیش تووشبوون بە کۆلێرا.

ئامادەکردنی: رافی حەسەن – داڕشتنەوەی: قەیس عەبدوڵڵا