داعش بارهەڵگرەكانی نەوت لە دێرەزوور دەکاتە ئامانج
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەکانی داعش بارهەڵگری نەوتیان لە باكووری شاری دێرەزوور كردە ئامانج.
شۆفێرێکی بارهەڵگری نەوت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوو چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیلێکەوە و بە چەکی کڵاشینکۆف، تەقەیان لە بارهەڵگرەكانی نەوت كرد لە بیابانی دێرەزوور، كە تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارەکان هەڕەشەیان لە شۆفێرانی بارهەڵگرەكان كرد، ئەگەر بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان ئەوە دەیانكوژن، و لە كاتی رۆیشتنیان، دروشمی داعشس=یان دەوتەوە.
بەپێی سەرچاوەکە، دوای ئەوەی ئەو دوو چەکدارە تانکەکانیان کردە ئامانج، ئاگریان لە گۆمێکی نەوت ئەو ناوچەیە بەردا