مەزڵوم عەبدی: پیرۆزبایی لە ترەمپ دەكەم بەبۆنەی سەركەوتنی لە هەوڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و چاوەڕێی كاری پێکەوەیی دەكەین

حەسەكە – نۆرس پرێس

ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەمڕۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد، دوای سەرکەوتنی بەسەر ڕکابەرەکەی لە دیموکراتەکان، کامالا هاریس.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ترەمپ سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بەسەر ڕکابەرەکەی هاریس ڕاگەیاند. لە كە لەو كاتی تەنها ، ٢٦٧ کورسیی کۆمەڵەی هەڵبژاردنی بەدەستهێنابوو، لەکاتێکدا هاریس ٢١٤ کورسیی کۆمەڵەی هەڵبژاردن.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە پۆستێکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  “X”، پیرۆزبایی لە 47هەمین سەرۆکی ئەمریکا كرد، ورایگەیاند “پیرۆزە سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بەبۆنەی سەرکەوتنتان لە هەڵبژاردنەکاندا”.

عەبدی هەروەها دەڵێت: چاوەڕێی کارکردنی پێکەوەیی دەکەم وەک ئەوەی لە ڕابردوودا کردوومانە ئێمە ئامادەین هاوبەشی خۆمان بەهێزتر بکەین بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە دابین بکەین.

داڕسشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان