وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ نۆرس پرێس: بەردەوامی هێرشەكانی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوامی هێرشەكان بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر لە سەرانسەری سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە وڵامی پرسیارەکانی نۆرس پرێس سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، کە ژێرخان و خزمەتگوزاری و ناوەندەکانی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانی كردە ئامانج، و بەهۆیەوە دەیان قوربانی لێكەوتەوە، بەپێی بەیاننامەیەکی بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئاگاداری هێرشەکانن ئاماژەی بەوەشكرد، ” بەردەوامین لە وردبینی دۆخی رۆژئاوای كوردستان”
بەپێی وەڵامی وەزارەتەكە، ئەمریکا پابەندە بە ئەركەكەی كە شکستپێهێنانی داعشە و بەردەوامە لە هاوبەشیکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ لەناوبردنی داعش، كە مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات.