لەخاكی سوریا سوپای ئیسرائیل كەسێكی دەستگیركرد كە كاری سوپای پاسدارانی ئێرانی دەكرد

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئۆپەڕاسیۆنێكی سەربازیدا لەخاكی سوریا سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی كەسێكی راگەیاند كە “هاوکاری” سوپای پاسدارانی ئێرانی دەكرد.

ئەمڕۆ چەند میدیایەکی عەرەبی بڵاویانکردەوە کە هێزێکی کۆماندۆی ئیسرائیل چوونەتە ناو خاكی سوریا و ئۆپەراسیۆنێکیان لە سەیدای گوندەواری دەرعا ئەنجامداوە، و سورییەکیان ڕفاندووە کە بۆ سوپای پاسدارانی ئێران كاری دەكرد.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، دەستگیرکراوەکە ناوی “عەلی سلێمان عەتزی”یە، و خەڵکی ناوچەی سەیدایە لە گوندەواری دەرعای باشووری سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “عەتزی كار بۆ ئێران دەكات، و زانیاری هەواڵگری لەسەر هێزەکانی ئیسرائیل کۆدەکردەوە”.

راشیگەیاند دەستگیرکردنەكە  “ڕێگری لە هێرشی داهاتوو بۆ سەر ئیسرائیل کردووە، هەروەها شێوازی کارکردنی لایەنە ئێرانییەکانی لە جۆلان ئاشکرا کرد”، ڕوونیشیکردەوە کە عەتزی ئێستا لە ئیسرائیل لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

داڕشتنەوەی: سەعد یازجی