نێچيرڤان بارزانى درخی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا تاوتوێ ده‌كات
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئێلينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، درخی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پێويسته عێراق له ململانێ و كێشه‌كانى ناوچه‌كه، به‌دوور بێت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ئێلينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كران و ڕۆمانۆوسكى، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى لێكگهيشتنى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسيان له په‌يوه‌ندييه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌وڵه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان كرد. هه‌ردوولا ستايشى به‌رده‌واميى گفتوگۆکانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ربوونى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سهقامگيريى وڵات پته‌وتر ده‌كات.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تيشكيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌كانى دۆخى مه‌ترسيدارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له ناوچه‌كه كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييهكان. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه دووپاتيان كرده‌وه كه پێويسته عێراق له ململانێ و كێشه‌كانى ناوچه‌كه، به‌دوور بێت.
په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.