هاتوچۆ لە دەروازەی نێوان بەڕێوبەرایەتی خۆسەر و ئۆپۆزسیۆن دەستیپێكردەوە

مونبج – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە هاتوچۆ لە دەروازەی “عەون دادات”ی گوندەواری مونبجی نێوان بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە توركیا، دەستیپێکردەوە.

لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا ئەنقەرە، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تۆپخانە و فڕۆکە جەنگی، هێرشێكی بەرفرەوانی كردە سەر رۆژئاوای كوردستان، و بە هۆیەوە دەیان كەس بوونە قوربانی و دامەزراوە خزمەتگوزاری و نەوتییەکانی ناوچەکە بە چڕی بۆردومانكران وزیانی زۆری لێ كەوتەوە.

شۆفێران ڕایانگەیاند، هاتوچۆی بارهەڵگرەكان لە دەروازەی “عەون دادات” ئەمڕۆ سێشەممە دەستیپێکردەوە.

هاتوچۆ لەو دەروازەیە لەگەل دەستپێكردنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان راگیرابوو.

داڕشتنەوەی: ماڵین محەممەد