نێچيرڤان بارزانى و عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دەكەن
هەولێر – نۆرس پرێس
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وعه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه، داكۆكييان له‌وه كرد كه پێويسته هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى حيكمه‌ى نيشتمانيى عێراقى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجامه‌كانى تاوتوێ كرد و ئه‌لحه‌كيم پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌يشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ده‌بێته هۆى پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى زياترى عێراق. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى نێوان هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراقيان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات‌دا، به پێويست له قه‌ڵه‌م دا.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا داكۆكييان له‌وه كرده‌وه كه پێويسته هه‌موو لايه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئارامى و سه‌قامگيرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بپارێزرێت، به هيچ شێوه‌يه‌ك عێراق له ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه نه‌گلێت و له لێكه‌وته‌كانى به‌دوور بێت.