سێ ئەندامی داعش لە حەسەکە و دێرەزوور دەستگیرکران

حەسەکە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) كە سەر بە هێزەكانی سوریای دیموکراتن، دەستگیرکردنی سێ ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە حەسەکە و دێرەزوور ڕاگەیاند.

یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، كە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنییان لەدژی دوو شانەی جیاوازی ڕێکخرای داعش ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان لەسەر ڕێگای حەسەکە- شەدادی ئەنجامداوە، کە لە ئەنجامدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکران، و مینێكی چێندراویان لەسەر ڕێگاکە بۆچەكردەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان لە دێرەزوور ئەنجامداوە، و لە ئەنجامدا ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکراوە و دەستیان بەسەر بڕێک چەكدا گرتووە.

داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان