کۆشکی سپی ناردنی گوژمەیەکی نوێی یارمەتی بۆ ئۆکرانیا راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، جۆن کیربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی کۆشکی سپی، نیازی واشنتۆنی راگەیاند بۆ ناردنی گوژمەیەکی نوێی یارمەتییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا لە رۆژانی داهاتوودا.

کیربی وتی: “دۆخی ئێستا خواستی ئێمەی گۆڕیوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا چی بنێردرێت بۆ ئۆکرانیا.”

رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان زیادی کرد، “سەبارەت بە گوژمەی یارمەتییە سەربازییەکان، پێموایە لە ڕۆژانی داهاتوودا گوژمەیەکی دیکە دەبینین.”

بە گوێرەی ئاژانسی CNN ی ئەمریکی، دواین گوژمەی یارمەتییە سەربازیەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لە 22ی تەمموزی ئەمساڵدا بوو، کە پێکهاتبوو لە 270 ملیۆن دۆلار، لە سەرەتای دەسپێکردنی یارمەتیەکانی ئەمریکاوە لە 24ی شوباتی ئەمساڵەوە سەرەنجامی یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا گەشتووەتە 8.2 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

ئاژانسەکان