دوو بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا بۆردومانكران
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بنکەیەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییان لە نزیک سنووری ئوردن کردە ئامانج، و لەرێگای تۆبخانەشەوە دەوروبەری بنکەیەکی دیکەی هاوپەیمانان لە دێرەزوور بۆردومانكرا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بنكە و خاڵە سەربازییەكانی هێزەكانی حكومەتی دیمەشق و میلیشیاكانی ئێرانیان لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات تۆپباران كرد؟
چەند فڕۆکەیەكی بێفڕۆکەوان كە پێدەچێت فڕۆكەی ئێرانی بن، هێرشیان کردە سەر دەوروبەری بنکەی تەنەف كە سەربازانی ئەمریكی تێدایە، لە ناوچەی ٥٥،و لەلایان چەكی دژە فڕۆکەوە تەقێندرانەوە.
هەروەها، دەنگی تەقینەوە و فڕۆكە لە كێڵگەی نەوتی عومەر بیسترا.
هاوکات هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لە کێڵگەی نەوتی کۆنیکۆ جێگیرن، لە رێگای توبخانەكانەوە، بنكە و خاڵە سەربازییەكانی ئێران و میلیشیاكانیان بۆردومانكرد لە شارۆچکەکانی جفعەرە، تابیە، خەشا، مەڕات و حەلتە لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات.