بهرپرسێكی حكومهتی سهریا کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕوی فڕۆکە مەدەنییەکانی تورکیا رەتدەکاتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی رەزامەندی حکومەتی سوریا بڵاوکرایەوە بۆ رێگەپێدان بە فڕۆکە مەدەنییەکانی تورکیا بۆ ئەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانیان بەکاربهێنن، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سوریا ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، هیچ داواکارییەکی لەو شێوەیەیان لەلایەن ئەنقەرە بەدەستنەگەیشتوە.
باسم مەنسور، بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی سوریا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی سانا ڕایگهیاند ، هیچ داواکارییەکیان لەلایەن لایەنی تورکییەوە بەدەستنەگەیشتوە بۆ کردنەوەی ئاسمانی سوریا بەڕوی فڕۆکە مەدەنییەکانی تورکیا.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە دورە لە راستییەوە و لە ساڵی 2012ەوە ئاسمانی سوریا بەڕوی هەمو فڕۆکەیەکی مەندەنی تورکیا داخراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە شەوی رابردو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی گەشتی فڕۆکەیەکی مەدەنی تورکیا لەرێگەی ماڵپەڕی فلای رادار 24 بڵاوکرایەوە وباس لەوەکرابو، فڕۆکەیەکی مەدەنی تورکیا بەژمارەی 144 لە ئەستانبوڵەوە بەرەو ریاز بەڕێکەوتوە و ئاسمانی سوریای بەکارهێناوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ سەرەتای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نیوان هەردو وڵات ناودەبرا.