سوپای ئیسرائیل بۆردومانكردنی ١٢٠ پێگەی لە لوبنان راگەیاند
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، كە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٠ ئامانجیان لە لوبنان بۆردومان کردووە.
لە مانگی ڕابردووەوە ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر حزبوڵای لوبنانی زیاتر كرد و دەشڵێت “زۆرینەی سەرکردەکانی ئەو حزبەمان لەناوبردووە”.
سوپای ئیسڕائیل ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٢٠ پێگەیان لە سەرتاسەری لوبنان بۆردومانكردووە، لەنێویاندا کارگەیەکی دروستکردنی چەک لە باشووری بەیروت.
لای خۆیەوە حزبوڵا جێبەجێکردنی 21 ئۆپراسیۆنی بەئامانجگرتنی سەرباز و بنکەكانی ئیسرائیلیان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.