هەشت کەس بەهۆی بۆردومانەكانی تورکیا بۆ سەر شاری عامودێی رۆژئاوای كوردستان برینداربوون
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عامودێ و شارۆچکەی تەل تەمری باکووری حەسەکەی رۆژئاوای كوردستان، هەشت کەس برینداربوون.
تورکیا بارەگایەكی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانی لە باشووری شاری عامودێ بۆردومانكرد.
سەرچاوە پزیشکییەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر بارەگای ئاسایش لە عامودێ، ٨ هاوڵاتی سڤیل كە لە نزیك بارەگایەكە بوون برینداربوون.
هەروەها فڕۆکەکانی تورکیا ناوەندێکی بیناسازییان لە شارۆچکەی تەل تەمری باکووری حەسەکە کردە ئامانج.
لەم چوارچێوەیەشدا هێرشە ئاسمانییە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا کۆمپانیای نەوتی “گرزیڕۆ”یان لە شاری دێرك بۆردومانكرد.
لە لادێکانی دێریک لە دووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج.