تورکیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردەوە

قامشلۆ – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، تورکیا دوو شوێنی لە شارەكانی قامشلۆ و دێركی رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد، ئەوەش لە بەردەوامی بۆردومانەكانی كە لە ئێوارەی رۆژی جوارشەمەی هەفتەی رابردووەوە دەستی پێكردووە بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی رۆژئاوای كوردستان.

پەیامنێری نۆرس پرێس ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تورکیا سێ جار باکووری شاری قامشلۆی لە نزیک کۆمپانیایەکی بیناسازی بۆردومانكرد.

بۆردومانێکی دیکەی توركیا کارگەی “زۆزان”ی شیرەمەنی و پەنیری لە شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان كردە ئامانج.

هیچ زانیارییەکیش نیە سەبارەت بە قوربانییان و قەبارەی زیانەكان.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد