رۆژئاوای كوردستان ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەن و دامەزراوەکانی رێكدەخاتەوە

رەقە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان، ئەرک و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەن و دامەزراوەکانی رێكدەخاتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی دیموکراتی گەلان (ئەنجومەنی یاسادانانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان) كۆبونەوەكەی دەستپێکرد، كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەپێی مادەی 5ی پەسەندکراو، بەڕێوبەرایەتی خۆسەر لەسەدا 20ی بودجەی خۆی بۆ چالاکییەکانی كۆمینەكان تەرخانکردووە.

بەپێی پێکهاتەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری، كۆمینەكان بەوە ناسراون، كە بچوکترین شانەی کارگێڕین، و لە چەند لیژنەیەک پێکهاتووەن كە دانیشتوانی گەڕەک و گوندەکان لەخۆدەگرێت، بۆ ئەوەی خۆیان کاروباری ژیانی خۆیان بەڕێوەببەن، كە هەر كۆمینێك 800 بۆ هەزار کەس لەخۆوە دەگرێت.

ئەو ڕەشنووسە یاسایەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لە 8 بابەت و 23 ماددە پێکهاتووە، لە دەسەڵاتی كۆمینەكان و ئەنجومەنی گەڕەكەكان و شار و قەزاکان دەستپێدەکات، تا دەگاتە هەرێم.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: زانا ئەلعالی