ئەڵمانیا زیاتر لە ٧٠٠ پەنابەری سووری دیپۆرت دەکاتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا ٧٨٧ پەنابەری سوورییان دیپۆرتکردۆتەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی ئەو وڵاتە بەرامبەر بەو بیانیانەی کە مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا نییە.

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە، دیپۆرتکردنەوەکان گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ وڵاتەی خۆیان سوریا نابیت، بەڵکو دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکە، ئەمەش وەک بەشێک لە ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانی ئەوروپا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاستەنگە یاسایی و سیاسییانە، کە ڕێگرن لە دیپۆرتکردنەوەی ئاوارەكان بۆ وڵاتی خۆیان.

دیپۆرتکردنەوەی سورییەکان مشتومڕێکی زۆری لە گۆڕەپانی سیاسی ئەڵمانیادا دروستکردووە، بەتایبەتی لەبەر نەزانینی وردی ژمارەی ئەو کەسانەی کە دیپۆرتكراونەتەوە.

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بەدەست سەختی کۆکردنەوەی زانیارییەوە دەناڵێنن، بەهۆی بەرفرەیی لایەنە بەرپرسیارەکان، ئەمەش پرسی دیپۆرتکردنەوە ئاڵۆزكردووە، و جێبەجێکردنی یەکسانی یاساکانی سەخت كردووە.

داڕشتنەوەی: ماڵین محەممەد