12 ئەندامی هێزەكانی حکومەتی دیمەشق لە هێرشێكی چەكداریدا لە ناوەڕاستی سوریا كوژران

حومس – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە 12 ئەندامی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە هێرشێكی داعش بۆ سەر پاسێکی گواستنەوە لە بیابانی حومسی ناوەڕاستی سوریا کوژران.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی حکومەتی دیمەشق ڕایگەیاند، پاسێکی گواستنەوە کە 17 سەربازی فیرقەی 18 هەڵگرتبوو، لە بیابانی ڕۆژهەڵاتی حومس لە كاتی خۆڵبارینێكی زۆر تێکچوو.

ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارانی داعش، تەقەیان لە پاسەکە كرد و 12 سەربازیان کوشتووە، كە لەنێویاندا ئەفسەرك هەبوو، پێنج سەربازیش بە سودوەرگرتن لەو خۆڵبارینە توانیویانە خۆیان رزگار بكەن.

سەرچاوەکە ئاماژەی بە ناوی کوژراوەکان و ژمارەی ئەفسەرەکان نەكرد.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان