“والی عێراق” و ژمارەیەك سەرکردەی داعش کوژران

دیمەشق – نۆرس پرێس

 ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شییاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کوژرانی “والی عێراق” و هەشت سەرکردەی باڵای ڕێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش)ی لە چیای حەمرین ڕاگەیاند.

سودانی لە پۆستێکیدا لە تۆڕیكۆمەڵایەتی “X” ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی نیشتمانی و لەژێر چاودێری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا ئەنجامدراوە.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە “بە پاڵپشتی تەکنیکی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دروست هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نۆ تیرۆریست کوژراون، كە لەنێویاندا جاسم مەزروعی ئەبو عەبدولقادر، والی عێراق و ژمارەیەك سەركردەی پلە باڵای داعش بوون. راشیگەیاند دواتر وردەکارییەکان ڕادەگەیەنرێت دوای ئەنجامدانی پشکنینی وردی دی ئێن ئەی”.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە