لازقیە – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، میدیاکانی ڕووسیا هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی هێزی دەریایی ڕووسیایان لە سوریا بڵاوکردەوە.
ئاژانسی “تاس”ی ڕووسی ڕایگەیاند، نیکۆلای میخائيلێنکۆ فەرماندەی تیمی یەکەم، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی تایبەت لە سوریا گیانی لەدەستدا.
ئەو ئەفسەرە خەڵکی شاری سیڤاستیبۆلی رووسیایە و لە خێزانێکی سەربازی شاری چرنیكۆڤە، و لە ساڵانی ڕابردووشدا وەک مامۆستا لە قوتابخانەی ناخیمۆڤ کاری کردووە.
میخائيلێنکۆ وەک ئەفسەرێک لە هێزی دەریاییدا خزمەتێکی زۆری کردووە و پلەی سەربازی بەدەست هێناوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ئەفسەرە ڕوسییە ڕوون نەکراوەتەوە.