“دەستەی تەحریر شام” چوار سەرکردەی خۆی لە ئیدلب دەستگیر دەکات

ئیدلب – نۆرس پرێس

دوێنێ دووشەممە، دەزگای ئەمنی گشتی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) چوار سەرکردەی سەربازی خۆی لە باکوری ئیدلب دەستگیرکرد، بە تۆمەتی هاندان دژی تەحریر شام.

بەرپرسێکی دەزگای ئەمنی گشتی دەستەی تەحریر شام، بە پەیامنێرێکی نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، چوار سەرکردە دەستگیركران، لە میانی کۆبوونەوەیەکی کارگێڕیدا کە لە شارۆچکەی سەرمەدەی باکووری ئیدلب بەڕێوەچوو، ئەویش بە تۆمەتی “هاندان لە دژی ڕێبازی تەحریر شام بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە”.

دەستگیرکراوەکان هەریەك لە “ئەبو ماریا مەغربی، سەرکردەی ئەمنی سەربازی، ئیحسان عەتییە، ئەبو مەحمود مۆڕک، فەرماندەی مەیدانی لە لیوای زوبێریین عەوام، یونس حەج مستەفا ئەبو بەڕا، بەرپرسی کەرت لۆجستی ، و حەمزە بەدەوی ئەبو عەبدوڵڵا لە کەرتی لۆجستی” بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئەو سەركردانە دوای دەستگیرکردنیان، دەست بەسەر مۆبایلەکانیاندا گیرا و پشكنین بۆ ماڵەكانیان كرا، و گواسترانەوە بۆ لێپرسینەوە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: ماڵین محەممەد