کۆبوونەوەیەکی “بەپەلە”ی  كۆمكاری عەرەبی بۆ تاوتوێکردنی شەڕی غەززە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕۆژی سێشەممە، کۆمکاری عەرەبی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی “بەپەلە”ی ڕاگەیاند، لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بۆ تاوتوێکردنی شەڕی ئیسرائیل لە غەززە.

کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، و بەمەبەستی كردنەوەی دەرگای دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە، ئەویش دوای کوژرانی یەحیا سنواڕ، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس.

دوێنێ دووشەممە، کۆمکاری عەرەبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە کە لە قاهیرە بەڕێوەدەچێت، “ تاوتوێی چولانەوەی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی جینۆساید و ئاوارەکردنی زۆرەملێ دەكەن، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دەدرێت”.

ڕۆژی دوێنێ، فەلەستین داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە کۆمکاری عەرەبی کرد بۆ تاوتوێکردنی دۆخی باکووری غەززە.

موهەنەد عەكلوك، نوێنەری هەمیشەیی فەلەستین لە کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، کۆمکاری عەرەبی و وڵاتانی ئەندام لەو ئەنجومەنە دەبێت بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان سەبارەت بە تاوانانەی ئیسرائیل هەڵبگرن.

داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە