عێراق كوژرانی ئەندامان و سەرکردەیەکی داعشی راگەیاند

دیمەشق – نۆرس پرێس

 شەوی ڕابردوو، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق، کوژرانی چوار ئەندامی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”ی  راگەیاند، كە لە نێویاندا سەرکردەیەک هەبوو.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی “عەیس” ئەنجامدراوە، كە سەر بە کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدینە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بە فڕۆکەی ئێف 16 هێرشیان ئەنجامداوە، و توانیویانە شانەیەکی داعش لەناوببەن کە لەنێویاندا “ئامری كەرتی، سەڵاح سەڵاحەدین” بوو بەناوی “ئەلبازی”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا، چەک و کەرەستەی سەربازی و پشتێنی خۆتەقاندنەوە و ئامێری پەیوەندیكردن و کەرەستەی لۆجستی جۆراوجۆر لەناوبردرا.

 داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە