هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، كاتژمێر 7ی به‌یانی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و هاووڵاتییان بۆ چوار ساڵی داهاتوو نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێرن.
بەگوێرەى داتاکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە پرۆسەى دەنگدانى گشتیدا، دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 دەنگدەر، مافى دەنگدانیان لە پرۆسەى دەنگدانى گشتیی‌دا هەیە، لەکاتێکدا رۆژی هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، کۆمیسیۆن رایگەیاندبوو رێژەی بەشداریی تیایدا 97% بوو، 208 هەزار و 521 کەس بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەتدا کردبوو.
كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بوونه به شێوه‌یه‌ك، پارێزگای سلێمانی 38 كورسی، پارێزگای هه‌ولێر 34 كورسی، پارێزگای دهۆك 25 كورسی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ كورسیان هه‌یه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه 139 هاوپه‌یمانی، لیست و كاندید به‌شدارن.