هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دەستیان بەسەر دوو کۆگای چەكی حزبوڵڵا گرت لە دیمەشق
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند، هێزەکانی حکوومەتی دیمەشق دەستیان بەسەر دوو کۆگای تەقەمەنی حزبوڵای لوبناندا گرت لە گوندەواری دیمەشق.
سکای نیوز لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەرتەسککردنەوەی جموجۆڵەكانی میلیشیاكانی ئێران دێت، لە ناوچەكانی حومس و دەوروبەری و بەرەو جۆلان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی حکومەتی دیمشق جموجۆڵی ئەو میلیشیانە سنووردار دەكات، بۆ ئەوەی ئیسرائیل هێرشی نەكاتە سەر.