فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا کوژرانی 35 ئەندامی داعش ڕادەگەیەنێت
حەسەكە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا، (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە 11ی ئۆکتۆبەردا هێرشی ئاسمانی كرایە سەر حەشارەگەكانی داعش لە سووریا، و لە ئەنجامدا 35 ئەندامی ڕێکخراوی داعشی كوژران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشە ئاسمانییەکان تواناکانی ڕێکخراوەکە ناهێڵن بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و هاوبەشەکانی و هاوڵاتیانی مەدەنی.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتا هەڵسەنگاندنی زیانەکان دەكرێت و هیچ ئاماژەیەک نیە كە خەڵكانی مەدەنی زیانیان بەركەوتبێت.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بە بەشداریی كردنی هێزە هاوبەشەکان لەم ئۆپەراسیۆنەدا، پشتیوانیکردنە لە سەقامگیری ناوچەکە.
فەرماندەیی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانان دوو جار کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی “میلیشیاکانی سەر بە ئێران” و لە هەردوو هێرشدا بەر پەرژی موشەكەكان دراوەتەوە.
دوێنێ هەینی، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا، کوژرانی چوار ئەندامی داعشی ڕاگەیاند، لەنێویاندا “سەرکردەیەکی پلە باڵا” لە ڕێکخراوەکە هەبوو.
هێزە عێراقییەکان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندبوو، ئەو هێرشە ئاسمانیانەی لە 14ی ئۆکتۆبەر ئەنجامدران، بووە هۆی کوژرانی “شحادە عەلاوی ساڵح علیوی ئەلبجاری، ناسراو بە ئەبو عیسا، ‘وەلی کەرکوک’، كە گەورەترین بەرپرسی داعش بوو لە باکووری عێراق”.