یەکینەکانی پاراستنی ژنان لەگەڵ ژنان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسی شەڕی داعش دەکەن

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تیمێکی ژنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) كە سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکراتن، باسیان لە شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” کرد.

یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی خۆیاندا بڵاویانكردەوە، ڕایانگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە “ئەزموون و دەستکەوتەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان كرا لە بەرگریکردن لە کۆمەڵگا”.

بەپێی بەیاننامەکە، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئاسایشی ناوچەکە گۆڕییەوە.

 داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە