بانکی نێودەوڵەتی: شەڕی ئیسرائیل لە غەززە نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلاری تێچووە
دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی، ئاجای بانجا، ڕایگەیاند، کە زیانی ماددی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە نزیكەی، ١٤ بۆ ٢٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی تێچووە، و ئەو وێرانکارییانەی کە بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان كراوە، تێچووەكەی زیاترە.
دوێنێ سێشەممە لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز، بانجا هۆشداریدا لەوەی کە ئەو شەڕەی ئیسرائیل لە غەززە دەستیپێکردووە، بە شێوەیەکی بەرچاو فراوانتر دەبێت، دەڵێت ” کاریگەریی گەورە لەسەر ئابووری جیهانی بەدوای خۆیدا دەهێنێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا شەڕەکە کاریگەرییەکی کەمی لەسەر ئابووری جیهاندا هەیە، بەڵام فراوانبوونی ململانێکان وڵاتانی دیکە بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت، لەنێویاندا ئەو وڵاتانەی کە کاڵای سەرەتایی هەناردە دەکەن.
سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی جەختی لەوە کردەوە کە فرەوانبوونی شەڕەکە ناوچەكە، رەنگە بگوازرێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە بەشدارییەکی زۆر دەكەن لە ئابووری جیهانی ، جا چ لە ڕووی دۆلارەوە بێت یاخود کانزاکان و نەوت و هاوشێوەکانیان.