هەشتەمین پێشانگای کتێبی “شەهید هەرگوڵ” لە قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دەستی پێكرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ڕۆژی سێشەممە، هەشتەمی پێشانگای کتێبی “شەهید هەرگوڵ” لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دەستی پێکرد.
بەپێی لێدوانێكی لیژنەی ئامادەکاری پێشانگاکە بۆ نۆرس پرێس، ئەمساڵ ٥٤ دەزگای چاپکردن بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکەن، ١٤٣ هەزار کتێب دەخرێنەڕوو و پێشانگاكە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
لە پێشانگاکە سیمیناری ڕۆشنبیری و واژۆکردنی ناونیشانی نوێ دەخرێنەڕوو.
لە پێشانگاکەدا دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان لە ناوخۆی سوریا، عێراق، تورکیا، میسر، لوبنان، بەلجیکا، کوێت، ئیتاڵیا و ئیماڕات بەشداری دەكەن.