“ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد” ئازادکردنی ئەو ئەندامانەی کە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دەستگیرکرابوون ڕادەگەیەنێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە فەیسەڵ یوسف، وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، سێ ئەندامی ئەنجوومەنەکەی ئازاد کردووە کە مانگی ئازاری ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون.
یوسف ئاماژەی بەوەشکرد، ئازادکراوەكان بریتین لە، مەڕوان حەسەن لیانی، ئەحمەد سۆفی و هەسام دۆرسن، هەروەها داوای ئازادکردنی سێ ئەندامی دیكە دەکات کە تا ئێستاش لەلایەن “بەڕێوبەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات”وە دەستگیرکراون.
وتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد بە بۆ نۆرس پرێس راگەیاند، خوازیارین ئازادی كاری سیاسی بۆ ئەو لایەنانەی لەژێر چەتری ئەنجوومەنەكەدا كار دەكەن بێتە ئاراوە.
یوسف ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکانیان لەگەڵ پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کورد کە گەورەترینیان یەکێتی دیموکراتە، لەسەر بنەمای بەیاننامەیەکی فەرمی بوو کە لەلایەن دەسەڵاتی ناوخۆی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، دەرچووە بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك، بەربەست بۆ ئەندامانی ئەنجومەنەكە دروست نەكرێت.
لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەردوولا بەمەبەستی یەکخستنی گوتاری سیاسی کوردی سوریا چەند كۆبونەوەكیان ئەنجامدا، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک کۆبوونەوەکان وەستان، کە بریتی بوو لە واژۆکردنی بەڵگەنامەیەکی لێکتێگەیشتن و هەردوولا یەکتری تۆمەتبار دەکەن لە ڕێگریکردن لە دیالۆگی کورد و کورد.
یوسف ئاماژەی بەوەدا کە پێویستیان بە یەکخستنی هەوڵەکان هەیە بۆ گەیشتن بە خاڵێكی هاوبەشی ڕاستەقینە بۆ ئایندەی سوریا، هەروەها پێویستە ژینگەیەکی گونجاو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی هەنگاوی هاوبەش بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە سوریا دروست بکرێت.
هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان و بەڕێوبەرایەتی خۆسەر هەواڵی دەستگیرکردنی لایەنگرانی “ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد”یان لە مانگی ئازاری ڕابردوو پشتڕاست نەکردۆتەوە، و تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان نەداوە.