هێرشكرایە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دێرەزوور

دێرەزوور – نۆرس پرێس

شەوی سێشەممە چەند هێرشێک كرایە سەر بارەگا و بازگەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە شاری دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، و داعش بەرپرسیارێتی دوو لەو هێرشانەی لە ئەستۆ گرت.

دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیل، تەقەیان لە خاڵێکی پشکنینی “هەسەدە” كرد لە دەروازەی شارۆچکەی دەحلەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، لە ئەنجامدا ئەندامێک “هەسەدە” بریندار بوو.

 لە شارۆچكەی تەیانەی گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور چەكدارانی نەناسراو تەقەیان لە بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات، و زیانەكان تەنها ماددی بوون.

لە شارۆچکەی شەحێل، پێکدادانێکی پچڕپچڕ لە نێوان “هەسەدە” و میلیشیاكانی “دیفاع وەتەنی” رویدا بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.

دوێنێ دووشەممە، داعش لەڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە، بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو هێرش سەر خاڵە سەربازییەکانی “هەسەدە” لە شارۆچکەکانی دەحلە و سەبحەی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور،گرتە ئەستۆ، ئاماژەی بەوەشكرد کە زیانی گیانییان لە نێو ڕیزەکانی “هەسەدە هەبووە.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان