بارەگاکانی حکومەتی دیمەشق و میلیشیاكانی ئێران لە دێرەزوور بۆردومانكران
دێرەزوور – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بۆ شەشەمین ڕۆژی لەسەریەک، فڕۆکە و تۆپخانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانی حکومەتی دیمەشق و میلیشیا ئێرانییەکان لە دێرەزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەكەن.
سەرچاوەیەكی سەربازی رایگەیاند، فڕۆکە و تۆپخانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێرشیان کردۆتە سەر بارەگاکانی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و سپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەکانی جفڕە و هەڕابش و حەویجە سەكر، لە دەروازەی شاری دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرینەی ئەو بارەگا بەئامانج گیراوانە “هیچ ئەندامێكی ئەو میلیشیانەی تێدا نیە” و تەنها زیانی ماددی لێ كەوتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە میلیشیاكانی ئێران، زۆربەی بارەگاكانیان لەو ناوچەیەدا چۆڵ کرد، و سەرکردە و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان گواستۆتەوە فڕۆکەخانەی سەربازی دێرەزوور، و و مەزارگەی عێن عەلی لە بیابانی مەیادیینی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.