ئەندامێکی هێزەكانی حکومەتی دیمەشق لە دەرعا کوژرا و کەسانی دیکەش بریندار بوون
دەرعا – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆتۆمبیلێکی سەربازی هێزەكانی حكومەتی سوریا لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دەرعای باشووری سووریا کرایە ئامانج، كە تێیدا ئەندامێکی هێزەکە کوژرا و کەسانی دیکەش بریندار بوون
ئۆتۆمبیلەکە سەرەتا بە بۆمبێكی چێندراو لە نزیک شارۆچکەی بسرە حەریری ە ڕۆژهەڵاتی دەرعا كرایە ئامانج، دواتر چەكداران تەقەیان لێكرد، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەندامێكی هێزەكانی حكومەتی دیمەشق و و برینداربوونی سێ كەسی دیکە.
هێزەكانی حکوومەت ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازییان ناردە شوێنی هێرشەكە، کە هەندێکیان چەكی دژە فڕۆکەیان تێدابوو، هەروەها پشكنین لە ناوچەكە دەستی پێكرد.
چوارشەممەی ڕابردوو لە گوندەواری باکوری دەرعا، بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تەقییەوە، بەهۆیەوە نەقیبێک کوژرا و دوو ئەندامی هێزەکانی حکومەتیش برینداربوون.