“مقاوەمەی ئیسلامی” بەئامانج گرتنی دوو پێگەی “گرنگ”ی ئیسڕائیل لە جۆلان رادەگەینێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە ” مقاوەمەی ئیسلامی” لە عێراق ڕایگەیاند کە “پێگەیەكی گرینگ” سوپای ئیسرائیلیان لە بەرزایییەکانی جۆلان کردۆتە ئامانج.
گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی سەر ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە ڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە ڕایگەیاندووە، “موجاهیدەکانمان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆ جاری دووەم هێرشیان کردە سەر پێگەیەكی گرنگ سوپای ئیسرائیل لە جۆلانی داگیرکراو”.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەئامانجگرتنەکە ” وەڵامێكە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە كە ئیسڕائیل لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، وەك منداڵان، ژن و بەساڵاچووان، لە فەلەستین و لوبنان ئەنجامی دەدات.
گروپەکە ئاماژەی بەوەداوە کە بەردەوام دەبن لە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل.