وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئیسماعیل بەقایی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە مێدیاکانی رایگەیاند، كە 13ی تشرینی یەکەمی 2024، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی بەغدا دەکات
ئاماژەی بەوەشكردووە، عراقچی بە سەرۆکایەتیی شاندیكی حکوومەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگاتە بەغدا و لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیکەی باڵای حکوومەتی عێراق كۆدەبێتەوە
بەقایی ڕاشیگەیاند سەردانەكە سەبارەت بەهێزکردن و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی تاران – بەغدا لە لایەنی ئابووری و ئەمنیی دەبێت، لەگەڵ دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ فەڵەستین و لوبنان.