دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، “مقاوەمەی ئیسلامی” لە عێراق، بە ئامانجگرتنی پێگەیەكی گرنگی سوپای ئیسرائیلی لە بەرزاییەكان جۆلانی سوریا، راگەیاند.
میلیشیاكانی لایەنگری ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، “موجاهیدەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بۆ جاری دووەم هێرشیان کردە سەر پێگەیەكی گرنگ سوپای ئیسرائیل لە جۆلانی داگیرکراو”.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەئامانجگرتنەکە ” وەڵامێكە بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە كە ئیسڕائیل لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی، وەك منداڵان، ژن و بەساڵاچووان، لە فەلەستین و لوبنان ئەنجامی دەدات.
گروپەکە ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکانیان بۆ سەر پێگەكانی ئیسرائیل بە خێرایی ” زیاتر بەردەوام دەبن”.