ئامادەكارییەكان پێش دەستپێکردنی پێشانگای کتێب لە قامشلۆ

قامشلۆ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی ئامادەکاری پێشانگای کتێبی “هەرگوڵ” بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند کە ئامادەكارییەكان بەرەو تەواوبوون دەچێت و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا هەشتەمین پێشانگای کتێبی قامشلۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەمساڵ ٥٤ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشداری پێشانگاکە دەکەن و لە ١٥ی ئەو مانگە لە قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان دەست پێدەکات.

لیژنەی ئامادەکاری بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان لە ناوخۆی سوریا، عێراق، تورکیا، میسر، لوبنان، بەلجیکا، کوەیت، ئیتاڵیا و ئیماڕات بەشداری دەکەن.

 پێشانگاکە کە تێیدا ١٤٣ هەزار کتێب دەخرێتەڕوو، بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ئامادەکردنی: نالین عەلی – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە