ئۆکرانیا بەشێکی بەرفراوانی خاكهكهی كۆنترۆڵ دهكاتهوه
دیمەشق – نۆرس پرێس
ئۆکرانیا كۆنتڕۆڵ كردنهوهی جوگرافیایەکی بهرفرهوانی لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، كه لهژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ڕووسیا بوون، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە تێکچوونی ڕیزەکانی روسیا دا؛ دوای ئەوەی توشی شکست بوون و ئامێرێكی زۆری سەربازییان بەجێهێشت.
ڤلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، هێزەكانی وڵاتەكەی؛ 6000 کیلۆمەتر چوارگۆشە له خاكی ئۆكڕانیا، كه لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا بوون، لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە كۆنتڕۆڵكردۆتهوه.
بەپێی راگەیەندراوێكی حکومەتی ئۆکرانیا، هێزەکانی وهڵاتهكهی بەردەوامن لە هێرشی پێچهوانه لە خەرکیڤ، بۆ کۆنترۆڵکردنهوهی تەواوی پارێزگاکە.
هێزەکانی ئۆکرانیا بەرەو باکووری وهڵاتهكه ڕۆیشتن،و بەپێی ڕاپۆرتەکانی ڕۆژئاوایی، کۆنترۆڵی شارۆچکەکانی سنووری ڕووسیاشیان كردهوه.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانی ئۆکرانیا “بهرهو پێش چوونێكی بەرچاویان لە دژە هێرشەکانی رووسیا بەدەستهێناوە، هەرچەندە هێشتا زووە بۆ پێشبینیکردنی ئەنجامەکە”.
بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مەکسیکۆ سیتی ڕایگهیاند: “بهرهو پێش چوونێكی زۆرمان لە ئۆکراینییەکانەوە بینی، بە تایبەت لە باکووری ڕۆژهەڵات ئهو وهڵاته، و ئەمەش دەرئەنجامی ئەو پشتگیرییه ئێمهیه ، بەڵام پێش هەموو شتێکە؛ ئهوه بەرهەمی ئازایەتی و خۆڕاگری نائاسایی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیایه”.
پێشتریش سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو؛ لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ شوێنییان ئازاد کردووە، و وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش ڕایگەیاند؛ کیێڤ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم دوو هێندەی قەبارەی لەندەنی گەورەییان كۆنترۆڵكردۆتهوه.
ڕۆژی دووشەممە، دهستهی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بهڵاویانكردهوه، كه فەرماندە سەربازییەکانی ڕووسیا؛ ناردنی هێزیان بۆ ئۆکرانیا؛ ڕاگرت ئهویش دوای هێرشی پێجهوانهی هێزهكانی ئۆكڕانیا.
ڕۆژنامەی کیێڤ ئیندیپێندنت ڕایگەیاند: کە هێزەکانی ڕووسیا ژمارهیهكی زۆر تەقەمەنی و پێداویستییەکانی سهربازییان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە؛ لە دوای هێرشی چێچهوانهی ئۆکرانیا؛ لە ناوچەی خەرکیڤ.