چاوەڕوانی وەرگرتنی 100 هەزار تۆن بەرهەمی لۆكە دەكرێت لە رۆژئاوای كوردستان

حەسەكە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرپرسێکی دەزگای گشتی لۆكە لە بەڕێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، ئاشکرای کرد، کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە 3600 تۆن بەرهەمی لۆكە لە جووتیارانەوە وەرگیراوە.

پێشبینی دەکات لەم وەرزەدا نزیکەی 100 هەزار تۆن بەرهەمی لۆكە وەربگرێت.

وەلا محەممەد، هاوسەرۆکی دەزگای گشتی لۆكە لە رۆژئاوای كوردستان، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بڕی لۆكەی وەرگیراو لە ناوەندەکاندا ” پێشتر چاوەڕوان دەکرابوو.”

محەممەد ئاماژەی بەوەشدا کە “لە ناوەندەکانی دێرەزوور و رەقە لاوازی لە دابینکردنی بەروبوومەكاندا هەیە بەهۆی دواکەوتنی کردنەوەی ئەو دەزگایانە”.

لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا، بەڕێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان، نرخی کڕینی بەرهەمی لۆكەی بە 600 دۆلاری ئەمریکی دیاریکرد.

ئەو بەرپرسە کشتوکاڵییە ڕایگەیاندووە، بڕێکی زۆر لۆكە بۆ کارگەکانی رستن و قوماش و کارگەکانی وەیت تەرخان دەکەن، و ئەوی دیكەش کە دەمێنێتەوە هەناردە دەکەن.

بەپێی دامەزراوەی لۆكە، ئەو ناوچانەی لە وەرزی کشتوکاڵی ئێستادا بە لۆكەیان لێ چێنراوە 425 هەزار دۆنمە.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: عەبدولسەلام خۆجە