بە ئامادەبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
كاتژمێر 8ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/9/2022، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن 2023 – 2022 لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەرەش، لێ درا.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وتارێكدا له‌مه‌راسیمی یه‌كه‌م زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت بۆ باشتركردنی ژیانی مامۆستایان درێغی ناكات، به‌ڵام له‌وه‌ش تێبگه‌ن كه ئیمكانیاتی حكومه‌ت سنورداره، دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانانه‌ش ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی مامۆستایان و ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی باشتر بۆ قوتابیان.
بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ رۆژی دەستپێکی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن تەرخان دەکرێت بە چەند بابەتێک وەک ئاشناکردنی قوتابیان بە پۆل و هۆبەی خۆیان و پێدانی خشتەی وانەکانیان. هەروەها لە سێ رۆژی یەکەمدا وانەکان تایبەت دەبن:
1- خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان.
2-هۆشیاری و پێدانی زانیاری لەسەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی چەک و چەکی بێ مۆڵەت و ئامێرە بریندارکەرەکان.
3- زیانه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر
4-پاراستنی ژینگە و ئاو وەک سامانێکی نیشتمانی و چۆنیەتی باش بەکارهێنانی.
5-چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دوورکەوتنەوە لەلایەنە خراپەکانیان.
6-قوتابیان و خوێندکاران جگە لە سوود وەرگرتن لەو رێنماییانە پێویستە سوود لە وانەکانی وەرزش و هونەر وەربگرن.
ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکرد.
شەش هەزار و 805 قوتابخانە لە هەرێمی کوردستاندا هەن، بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 16 ملیۆن کتێب چاپ کراون.
ئەمساڵ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستانیش بە پرۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرزی نوێی خوێندن دەخوێنن.