“هەسەدە” لە دوو ئۆپەڕاسیۆندا شانەیەکی “داعش” لە رەقە و دێرەزوور هەڵدەوەشێنێتەوە
رەقە – نۆرس پرێس
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە رەقە و دێرەزوور شانەیەکی داعشیان هەڵوەشاندەوە و سێ ئەندامی ئەو رێكخراوەیان دەستگیركرد.
دوێنێ یەکشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنی یەکەم چوارشەممەی ڕابردوو لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، و دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوون “غازی فەرحان” لە شارۆچکەی خەشام دەستگیركرا.
بەپێی بەیاننامەکە “فەڕحان ” بەناوی “خولی شەریعە” داوای لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەكرد “کردەوەی تیرۆریستی” ئەنجام بدەن.
ئۆپەراسیۆنە دوەم لەلایەن هێزەكانی “هەسەدە” رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە گوندی حەمراتی گوندەواری رەقە ئەنجامدرا، و لەئەنجامدا “مەنهەل ئیبراهیم حەمودی” و “مەدین ئیبراهیم حەمودی”ی كە خەڵکی شاری حومسن، دەستگیركران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “هەردوو تیرۆریست” چەك و تەقەمەنییان بەسەر ئەندامانی ئەو رێكخراوە دابەشدەكرد.
داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد