هێزەکانی حکومەتی دیمەشق ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنییان لە بیابانەکانی سوریا دەست پێكرد
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەمنی بەرفراوانیان لە بیابانی سوریا دەستپێكرد، بۆ گەڕان بەدوای حەشارگەكانی داعش، كە لە ماوەی رابردودا چەندین هێرشیان لە دژی هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە.
ئەم ئۆپەڕاسیۆنە دوای کۆبوونەوەیەکی فراوانی سەرجەم سەرکردەکانی لقە ئەمنییەکان و سوپا و بەرگری نیشتمانی هات لە حومس و دێرەزوور.
سەرچاوەیەکی سەربازی، نۆرس پرێس ڕایگەیاند، هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی پاراستنی نیشتمانی بە پاڵپشتی هێزەکانی ڕوسیا و بە سەرپەرشتی ئەفسەرانی فیرقەی 25 دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرفراوان کرد لە بیابانەکانی سوریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەكانی بەرگری نیشتمانی بەرەو چیاکانی بوشڕا لە بیابانەكانی رەقە ڕۆیشتن، گروپەکانی سوپا بەرەو بیابانی سەخنە و تەدموڕ ڕویشتن، کوێستانەکانی گروپەکانی فیرقەی 25ی سەر بە ڕوسیاش بەرەو دۆڵی حومس و حەما ڕۆیشتن.
چەند ڕۆژێکە هێزەکانی حکومەتی دسمەشق ئامادەکاری دەكەن بۆ هەڵمەتەکە، و بەپێی سەرچاوەکە بڕیارە چەند ڕۆژێک بەردەوام بێت.