چیرۆکی كچێكی ئێزیدی کە لە غەززەوە گەڕێنرایەوە عێراق

دیمەشق – نۆرس پرێس

بزووتنەوەی (حەماس)ی فەلەستین، ڕەتیکردەوە كە ژنێکی ئێزیدی لە کەرتی غەززە لە ئۆپەراسیۆنێکی نهێنیدا نێوان ئیسرائیل، ئەمریکا، ئوردن و عێراق ڕزگارکردبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، كە ئەو ژنە هاوسەری “فەلەستینییەک بووە کە لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا شەڕی کردووە” و بە ئاگاداری حەماس غەززەی بەجێهێشتووە.

چوارشەممەی ڕابردوو، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق ئازادکردنی فەوزیە سەیدۆی لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە و گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتە بخاتەڕوو.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو ژنە ئێزیدییە تەمەنی دە ساڵ بوو کاتێک داعش لە ناوچەی شنگالی هەرێمی كوردستان رفاندی، و بە فەلەستینییەکی ئەندامی حەماسی فرۆشت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوسەرەکەی لە هێرشێكی ئیسرائیلدا کوژراوە و بە پرۆسەیەكی هەماهەنگی “ئاڵۆز”ی نێوان ئیسرائیل، ئەمریکا، ئوردن و عێراقی ئازادكرا، و گەڕێندرایەوە بۆ خێزانەکەی.

دوێنێ حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فەوزییە سەیدۆ “هاوسەرگیری لەگەڵ فەلەستینییەکدا کردبوو لە ڕیزەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوی كوژرانی” لەگەڵ دایکی مێردەكەی چوە توركیا لەوێ دەژی، پاشان گەشتێکی بۆ میسر ئەنجامدا، و بۆ ماوەیەك لەوێ مایەوە، و دواتر چووە غەززە و لەگەڵ برای هاوسەرەکەی هاوسەرگیری کرد، کە ئەویش لە هێرشێكی ئیسرائیلدا کوژرا.

داعش هەزاران ژنی ئێزیدی لە شەنگال ڕفاند و بەشێکی زۆریانی بردە شاری رەقە، پایتەختی ئەوكاتی ڕێکخراوەكە، بەیاننامەکەی حەماسدا باسی لە شوێنە كوژرانی فەلەستینییەیەكە نەكراوە كە هاوسەرگیری لەگەل فەوزییە كرد لە سوریا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو ژنە ئێزیدییە داوای کردووە پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە بکات، هەروەها خێزانەکەی لەگەڵ ئوردن هەماهەنگییان کردووە، ئوردنیش لە لەگەڵ ئیسرائیل هەماهەنگی كرد بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دەروازەی كەڕەم ئەبوو سالم ئازادبكرێت.

داڕشتنەوەی: تەیسیر محەممەد