بۆ دووەم ڕۆژ لەسەریەک… کاروانەكانی هاوكاری عێراق دەچنە ناو خاکی سوریا

دێرەزوور – نۆرس پرێس

لە دوێنێ چوارشەممەوە سێ کاروانی بارهەڵگری جۆراوجۆر لە خاکی عێراقەوە چونە نێو خاکی سوریا و دەوترێت هاوکاری دەگەینە گەلی لوبنان.

سەرچاوەیەکی سەربازی کە لە خاڵێکی نزیک سنووری سوریا و عێراق کاردەکات ڕایگەیاند، سێ کاروانی بارهەڵگر کە پێکهاتبوون لە ساردکەرەوەی خۆراک و جل و بەرگ و دەرمان و خێمەی ئامادەکراو و کەرەستەی دیکە، وبارهەڵگری سووتەمەنی، لەعێراقەوە هاتنە نێو خاكی سوریا.

ئاماژەی بەوەشکرد، كاروانی سێیەم کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر هاتە نێو سوریا، دروشمی “مەزارگەی عەباسی پیرۆز لە کەربەلا بۆ فریاگوزاری گەلی لوبنان”ی لەسەر بوو، كە لە ٤٠ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پێکهاتبوون.

دوێنێ چوارشەممە، مانگی سووری عێراق دوو كاروانی هاوكاری نارد، یەکەمیان نزیکەی 75 بارهەڵگری بوو، دووەمیان کە گەورەترین بوو پێكهاتبوو لە 140 بارهەڵگر.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بارهەڵگرەکانی دیکە لە ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە، لە سنوری بوون، و بەم نزیکانە دێنە ناو خاکی سوریا.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان